سنە: پارێزەرێکی کورد بە تۆمەتی هەڵسووڕانی سیاسی ١٠ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە 

هانا: لە رۆژانی رابردوودا “فەرهاد محەممەدی” پارێزەری پلەیەکی دەزگای قەزایی و داد و دەبیری لقی کوردستانی “حزبی وەحدەتی میللی” لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی سنە ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. 

ئەم پارێزەرە کوردە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی "کار کردن دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" ٤ ساڵ بەندکردنی بۆ بڕابۆوە. بەڵام ئەم بڕیارەی دادگا لە رۆژانی رابردوودا پێداچوونەوەی بە سەردا کرا و دواتر بۆ ١٠ مانگ بەند کردن داشکا. 
"فەرهاد محەممەدی" رێکەوتی ٢ی ژانوییەی ٢٠١٩ لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و ٢٥ی مەی ٢٠١٩ دوای تەواو بوونی پڕۆسەی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوێزرابۆوە و دواتر ٩ی ژولای ٢٠١٩ بە دانای بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular