هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٣١ی مەی ٢٠٢٢)، ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتی سنە “سەیوان مەلایی” چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ئەو شارەیان بانگ کردووەتە ئیتلاعات و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لی کردووە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا: سەیوان مەلایی تەمەن ٢٨ ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنەیە و دوێنێ لەلایەن ناوەندی هەواڵی ئیتلاعاتەوە لە رێگەی پێوەندییەکی تەلەفونییەوە داوایان لێ کردووە ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١٠ی پێشنیورۆ بە کاتی سنە لە ئیتلاعات ئامادە بێ.
ناوبراو ئەمڕۆ لە کاتی دیاریکراودا سەردانی ئیتلاعاتی کردووە و پاش لێپرسینەوە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت هەڕەشەیان لێ کردووە کە نابێ لە کۆڕوکۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدار بکا.