هانا: بەپێی ئەو هەواڵانەی لە سنەوە هاتوون، ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە حەوتووی رابردوودا چەندین جار “حەبیب مەردووخی” و “بێهجەر مەردووخی” باوک و دایکی “ئارام مەردووخی” و لە شاهیدانی دادگای خەڵکیی بۆ کوشتارەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩ هەڕەشەیان لێ کردوون و داوایان لێ کردوون دەبێ لە دژی ئەو شاهیدییەی داویانە و لە دژی ئەو دادگایەی کە لە بریتانیا بۆ رووداوەکانی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ بەڕێوەدەچی لەگەڵ تلویزیۆنی حکومەتی ئیسلامی ئێران وتووێژ بکەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە، رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٧ی فێبرواری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندانە لە سنە و بە زۆر و سەرەڕۆیانە لەگەڵ خۆ بردوویانن و لە ئیتلاعات ناچار بە وتووێژی زۆرەملی کراون.
ئارام مەردووخی خەڵکی سنە و نیشتەجێی ئاڵمان و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بووە.