هانا: لە رۆژانی رابردوودا “خالید سەیف پەناهی” و “ئەفشین حسێن پەناهی” بە بێ ئەوەی دەرفەتی ئامادە بوونیان لە دادگا بدرێتێ هەر لە دوورەوە دادگایی کراون و بە تۆمەتی “هاوکاری لە حزبەکانی کوردستان و دانی دروشم دژی حکومەت” سزا دران.
بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئەفشین حسێن پەناهی" کە پێشووتر زیندانی سیاسی و مەدەنی بووە، رۆژی شەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (٧ی مەی ٢٠٢٢)، ئاگادار کراوەتەوە کە بە بێ ئامادە بوونی خۆی دادگایی کراوە و بە تۆمەتی دروشم دان لە دژی نیزام ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
هەروەها "خالید سەیف پەناهی"ش لەلایەن هەر ئەوە دادگایەوە دوێنی ١٩ی گوڵان لەر رێگای بڕیارێکی دادگاوە ئاگادار کراوەتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتێکشانی کوردستانی ئێران سزای ٩١ رۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپاووە.
شایانی باسە سزای ئەو دوو شارۆمەندە بە بێ دانی دەرفەتی ئامادەبوونیان لەلایەن دادگای "ئینقلاب"ی سنەوە دەرکراوە و بێ ئەوەی مافی بەرگری لە خۆیان ببێ یا لە مافی پارێزەر بەهرەمەند بن سزاکەیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی بەندەکانی ١٠ و ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە، ئەم بڕیاڕانەی دادگای "ینقلاب"ی سنە پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە لەلایەن دەزگای "داد" و "قەزایی" حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە.
بەندی ١٠ هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەوپەڕی بەرابەریدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە دادگایەکی سەربەخۆ، بێ لایەن، دادپەروەر و ئاشکرادا بە کیشە و سکاڵاکەی رابگەن و دەبێ دادگایەکی لەم جۆرە لە بارەی ماف و پێویستییەکانی ئەو یا هەر تاوانێک کە دراوەتە پاڵی یان پێی تاوانبارە، بڕیار بدا.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
