هانا: بەپێی هەواڵێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی ١٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠، قازی سەعیدی، قازی لقی یەکی دادگای “شۆڕش”ی سنە، پەروەندەی ٧ چالاکی مەدەنی ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوە” کە لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، دیسان بۆ دادیار بەڕێ کردوونەوە.
ئەم ٧ شارۆمەندە کوردە ناوەکانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١-مەرزییە مرادوەیسی ٢- عەلی ئەڵڵاوەیسی ٣- عەتا رەزا روبابی ٤- قانع خاتری ٥- سیروان عەبدوڵڵاهی ٦- مەهدی سەیفی ٧- فەردین رەحیمی
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەم حەوت شارۆمەندە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی کوردستان و چالاکی بۆ کەمپەینی "ژیانەوەی کوردستان" دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
