هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢٦ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد دوای سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کەماڵ عەزیزی" تەمەن ٢٧ ساڵ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی پێمان گەیشتوون، ئەم شارۆمەندە کوردە دوای سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری گرتنی "کەماڵ عەزیزی" بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
حکومەت و بەڕێوەبەرانی وڵات دەبێ مەجالی ئازاد ژیان بۆ هەر مرۆڤ و تاکێکی کۆمەڵگا بڕەخسێنن تا ئازادانە رای خۆی دەربڕێ و گەشە بە بیر و بۆچوونی بدا کە مافی خۆیەتی. ئازادی بەیان و دەربڕینی بیروڕا لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و لە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤدا بە ڕوون و ئاشکرا هاتووە و وڵاتی ئێرانیش واژۆی کردووە. کەس نابێ لە دەربڕینی بیر و باوەڕی بترسێ و لەسەر جۆری بیرکردنەوەی دەستبەسەر یا ئەشکەنجە بدرێ و ئەمنییەتی بکەوێتە مەترسییەوە، ئەم خاڵانە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە. پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگای ئێراندا لەلایەن حکومەت و دەزگای داد و بەڕێوەبەرانی یاساوە، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و بایەخ نەدانە بە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە.