ئەمڕۆ شەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (١ی مەی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئاوایی “نییەر” لە ناوچەی “ژاوەرۆ”ی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "پەیام مینبەری" تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر" لە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە راگەیەندراوە.
بە پێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتێکدا بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی خزمێکیان لە گۆڕستانی "بەهەشتی محەممەدی" سنە بوو، لە بەر دەرکی ئەو گۆڕستانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە قۆڵبەست کراوە.