بەپێی راپۆرتێک لەلایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە، رۆژی هەینی ١٠ گوڵانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لە درێژەی دەستبەسەرکرانی چالاکانی کرێکاری و مەدەنی، ٤ کەس لە چالاکانی فەرهەنگی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون و وێڕای لێپرسینەوە هەڕەشەیان لێ کردوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندانە "مەجید کەریمی"، "موختار ئەسەدی"، "فاتمە زەند کەریی" و "رەزا مرادی"یە و لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراون و لە هەمبەر بەڕێوەچوونی رۆژی جیهانی کرێکار لە سنە هەڕەشەیان لێ کردوون.
