هانا: رۆژی هەینی ٩ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، یەکێکی تر لە چالاکانی کرێکاری بە ناوی “ئاڕمین شەریفە” کوڕی “غوڵامڕەزا” و خەڵکی سنە، بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی ئەو شارە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە.
جێگای ئاماژەیە ئەم شارۆمەندە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و پرسیار و جواب و هەڕەشە، لە کۆتاییدا ئازاد کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری داوا کردنی ئەم شارۆمەندە بۆ ئیتلاعات لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە "غوڵامرەزا شەریفە" باوکی "ئاڕمین" مامۆستای خانەنشین و لە چالاکانی فەرهەنگی سنەیە و ئەویش هەر رۆژی چوارشەممە ٧ی گوڵان بانگ کرابووە ناوەندی هەواڵی ئیتلاعات و لیپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.
ئاڕمین شەریفە لە رابردوودا و جاری تر لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرابوو.
