سنە: دەستبەسەرکرانی چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە سنەوە ئاگاداریان کردین رۆژی سێشەممە ١٩ رێبەندانی ١٤٠٠ – (٨ی فێبرواری ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "خەبات دێهدار" لە چالاکانی کرێکاری سنە و ئەندامی شووڕای بەڕێوەبەری گوروپی شاخەوانی "چلچەمە"یە. 
"خەبات دێهدار" چالاکی کرێکاری و مامۆستایان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانە و تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری دەستبەسەرکرانی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular