هانا: رۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، چالاکێکی پیشەیی بە ناوی “محەممەد رەزا مرادی” خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو چالاکی پێشەیی مامۆستایانە و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری سەندیکای پیشەیی مامۆستایانی کوردستانە و لە نزیک ماڵەکەی خۆی بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.