هانا: رۆژی سێشەممە ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١٥ی فێبرواری ٢٠٢٢)، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “کیومەرس لەتیفی” تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتەکان، ناوبراو تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبەکانی کوردستان و نەیاری حکومەتی ئێرانی دراوەتە پاڵ و بە بێ بڕیاری دادگا و بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراوە و بە گرتووخانەی "شاری ئەمفەر" گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، کیومەرس ساڵی ١٣٩٨یش هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر و رێکەوتی ٥ی بەفرانباری هەر ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
