سنە: دەستبەسەرکرانی ٢ شاۆمەندی ژن لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ٤ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئیران دوو شارۆمەندیان لە سنە دەستبەسەر کرد کە هەرکیان ژن بوون و لەگەڵ خۆیان بردیانن بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "مەهسا محەممەدی" و "سۆما شاپەری" خەڵکی سنە راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە لە سنە دەستبەسەر کراون و لەو کاتەوە بە رۆژ بۆ لێپیچینەوە دەیانهێننە گرتووخانەی ئیتلاعات و دواتر دەیانبەنەوە بۆ "ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە". 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular