هانا: رۆژی دووشەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢١ی مارسی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی تری خەڵکی سنە دوای بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئارش فیداکار" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سنە راگەیەندراوە. دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندەش لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی شارۆمەندانی کوردە بۆ بەرگرتن بە رێوڕەسمەکانی نەورۆز لە کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات و ئەمنییەتی حکومەتی ئیسلامی ئێران. ئەوە لە حاڵێک دایە رێوڕەسمی نەورۆز لە بۆنە و رێوڕەسمە دێرینەکانی خەڵکی کوردستانە.
