سنە: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن  هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە 

هانا: رۆژی سێشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “شوعیب مەحموودی” خەڵکی ئاوایی “میراو” لە ناوچەی سنە لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە. 

دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە بێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی سەرەڕۆیانە بووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular