هانا: رۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٨ی دیسەمبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە "فاڕووق نیک پەی" و "محەممەد نیک پەی" خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، فاڕووق نیک پەی و محەممەد نیک پەی لە ئاوایی "سەڵەواتاوا"ی ناوچەی سنە لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێسلامی ئێرانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.