هانا: “ئارام فەهیمی” برای “دوکتور ناسر فەهیمی” بەندکراوی سیاسی، لە رێکەوتی ٨ گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)دا بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و دوای هەڕەشە و گوڕشە، بە مەرجی نووسینی بەڵێننامە ئازادیان کردووە.
بەپێی هەواڵەکان، "ئارام فەهیمی" لە رێکەوتی ٨ی گوڵاندا بانگ کراوەتە ئیتلاعاتی سنە و لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کراوە.
لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، هێزەکانی ئێتلاعات بۆ ماوەی دوو کاتژمێر "ئارام فەهیمی"یان لە ئیتلاعات راگرتووە و وێڕای لێپرسینەوە و هەڕەشە، بەڵێننامەیان پێ واژۆ کردووە کە هیچکات سەبارەت بە براکەی واتە "دوکتور ناسر فەهیمی" لەگەڵ هەوڵنێرییەکان نەدوێ و وتووێژ نەکا و هەروەها چالاکیش بەڕێوەنەبا.