هانا: رۆژی چوارشەممە چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٤ی ژولای ٢٠٢١)، “فەرهاد محەممەدی” وەکیل و پارێزەری پلە یەکی دەزگای قەزایی و داد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی کە ١٠ مانگی بە سەردا سپاوە، دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.
فەرهاد محەممەدی رێکەوتی ٢ی ژانوییەی ٢٠١٩ لەلایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر و ٢٥ی مەی ٢٠١٩ دوای تێپەڕ کردنی پرۆسەی لێپرسینەوە رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا. دواتر رێکەوتی ٩ی ژولای ٢٠١٩ بە دانانی بارمەتی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و بەڵگەنامەی کاری پارێزەرییەکەی هەڵپەسێردراوە.
فەرهاد محەممەدی مانگی مارسی ٢٠٢١ دوای ئەوەی لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە حوکمی ٤ ساڵ بەند کردنی بە سەردا سەپابوو، لە دادگای پێداچوونەوەدا سزای ناوبراو بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ شێواندنی ئەمنییەتی نەتەوەیی" بۆ ١٠ مانگ بەندکردن داشکابوو.
