هانا: رۆژی شەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٠ – ١ی مەی ٢٠٢١، ژنە چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە قۆڵبەست کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە، "شەوبۆ مەنسووری" خەڵکی سنە راگەیەندراوە. بەگوێرەی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراوە.
جێگای ئاماژەیە سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە هەمبەر چارەنووسی "شەوبۆ مەنسووری" لەبەردەستدا نییە.
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و نادیاربوون چارەنووسی دەسبەسەرکراوان، پێشێل کردنی ئاشکرای مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە کە رۆژانە بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام لە کوردستان بە بەربڵاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بەڕێوەدەچێ.