هانا: رۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٢ی دیسەمبری ٢٠٢١)، چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “کەژاڵ نەسری” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” لە ناوچەی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، کەژاڵ نەسری بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگە و بڕیاری یاسایی لەلایەن هیزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
لێرەدا بەندی ٣، ٩ و ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە و سەبارەت بە ماف و ئازادییە دێموکراتییەکان لە کۆمەڵدایە، وەک خۆی دادەنێین.
بەندی ٣- هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنییەتی تایبەت بە خۆی هەیە.
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ.
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
