هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، “سامان میرەکی”، “ئومید ئەسەدی” و “پارسا بەهرامی” کە پێشتر بە بیانووی بەشداری لە رێوڕەسمی نەرورۆزی سنە دەستبەسەر کرابوون و دوای ماوەیەک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون، ئەمڕۆ لەلایەن دادگای “ئینقلاب”ی حکومەتەوە لە سنە بانگ کراون.
ئەم سێ شارۆمەندە بە تۆمەتی بەشداری لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز نزیکەی ٢ حەوتوو دەستبەسەر کرابوون و دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. ئەمرۆ پێنجشممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ هەر کامەیان لە رێگای نامەیەکەوە داوایان لێ کراوە سەردانی لقی یەکی دادگای "ئینقلاب"ی حکومەت لە سنە بکەن.
ئەم سێ شارۆمەندە دەبێ رۆژی ٢١ی گوڵانی ئەمساڵ کاتژێمر ١٠ی پێشنیوەڕۆ لە دادگا ئامادە بن.
