سنە: بێسەروشوێن کردنی پێنج بەندکراوی رێوڕەسمی نەرۆز و ئازادکرانی دوو چالاکی مەدەنی بە شێوەی کاتی 

هانا: رۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٩ی مارسی ٢٠٢٢) دوو کەسی تر لە دەستبەسەرکراوانی نەرۆزی سنە بە ناوەکانی “سۆهراب جەلالی” و “جەماڵ ئەسەدی” بە دانانی بارمتەی هەر کامیان ٥٠٠ میلیۆن تمەن، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراون. 

س
سەرچاوەیەکی هەواڵی "هانا" رایگەیاند، کاتێک بەرپرسانی قەزایی حکومەت لە بەرامبەر ئازاد کردنی ئەم دوو شارۆمەندەدا بۆ هەر کامیان داوای ٥٠٠ میلیۆنیان کردووە، زیاتر لە دووهەزار کەس ئامادە بوون بۆ دانانی ئەم بارمتەیە. 

هەر لەم پێوەندییەدا "ئارش شەکیبا"، "کەیهان کاکە خانی"، "کەیوان زەند کەریمی"، "فەردین پەیمانکار"، "سەهەند بەرزنجی" و "عابد خورشیدی" هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بۆ ماوەیەکی کاتی تا دادگاییەکەیان ئازاد کراون. 

پێنج کەسیش لە بەندکراوەکان بە ناوەکانی "ئاڕمان سەلیمی، ئومید شێخی، سامان میرەکی، ئێحسان و ئەفشین" لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراون و ئێستا مافی بوونی پارێزەریان لێ زەوت کراوە. هەر لەم پێوەندییەدا چالاکێکی مەدەنی دیکە بە ناوی "فوئاد عینایەتی" کە رۆژی ١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، ئێستا لە بەندیخانەی سنەیە. 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەشکەنجە و سووکایەتی بە بەندکراوان بۆ وێنە لێدان و رشتنی سەهۆڵاو بە سەر بەندکراوانیان راگەیاندووە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular