هانا: رۆژی شەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٣ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، دوو کرێکاری کارخانەی پەنجەرە سازی “ئاریا” لە سنە بە هۆی رووداوی شوێنی کار بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کرێکارانە "کاوە ئەمینی" و "مێهران ئەحمەدی" خەڵکی سنە راگەیەندراوە و هۆکاری بریندار بوونی ئەم کرێکارانە، شکانی شیشە لە شوێنی کارەکەیان بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارەوە راگەیەندراوە.
