سنە: بریندار بوونی شارۆمەندێک و کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی “ئاویەر” 

هەواڵنێری هانا لە سنەوە رایگەیاند: رۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکانی ئاویەر و هەوڵی خۆڕسکی خەڵک و دڵسۆزانی ژینگە و شارەکە بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکە، شارۆمەندێک بریندار بووە. 

جگە لەوە ژماریەک لە دار بەڕووەکانی ئاویەر سووتاون و لەناوچوون. 
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لە ناوچەکانی زاگڕۆس بە بەرینی ئاگر دەکەوێتەوە و چەند ئاگر لە چەند رۆژی رابردوودا بەربۆتە دارستانەکانی زاگڕۆس. 
لە حاڵێکدا ژینگەی زاگڕۆس تووشی ئەم کارەساتە هاتووە، بەرپرسان دەوڵەتی بێدەنگییان لێ راکردووە و جاروباریش بە هەڵوێستێکی قیزەون برینەکان دەکولێننەوە. 
ماوەیەک لەوەپێش "کەڵانتەری" بەرپرسی رێکخراوی ژینگەی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری "ئیسنا" رایگەیاند: "کەوتنەوەی ئاگرەکان لە وەرزی گەرمادا ئاساییە و خەڵک نابێ نیگەران بن". 
بێ کیفایەتی و نەبوونی چاوەدێری دروست و دڵسۆزانەی بەرپرسان لە پێوەند لەگەڵ وێران کردن و لەناوچوونی ژینگەی کوردستان، بووەتە کێشەیەکی جیددی و هەنووکەیی بۆ ژینگەپارێزان و خەڵکی ناوچەکەی تووشی زەرەر و زیانی زۆر کردووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular