رۆژی پێنجشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکرا و لە ئاکامدا بە توندی بریندار بوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە لەلایەن کاناڵی تێلێگرامی "کۆڵبەر نیوز"ەوە "ئارام محەممەدی" دانیشتووی گەڕەکی "نایسەر"ی سنە راگەیەندراوە. ئەم شارۆمەنەدە کوردە بە هۆی ئەوەی بۆ بەرگری و پشتیوانی لە کەسێکی کاسبکار لە بەرامبەر کەڵانتەری ١٨ی سنە لەگەڵ هێزە ئینتزامییەکان تێکهەڵچووە، تەقەیان لێ کردووە و بە توندی بریندار بووە.