هانا: بەپێی هەواڵێک کە هاوکارانی هانا بۆیان رەوانە کردووین، رۆژی چوارشەممە ٢٠ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٩ی فێبرواری ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی حکومەتەوە لە سنە داوا کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "رامین کەریمی" خەڵکی سنە راگەیەندراوە. شایانی باسە ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە بۆ پشتیوانی لە مافەکانی کرێکاران چالاک بووە.
تا ئێستا هۆکاری بانگ کرانی ئەم شارۆمەندە بۆ هانا روون نییە بەڵام راپۆرتەکانی باس لەوە دەکەن لە رۆژانی رابردوودا شەپۆلێکی بەرین لە شارۆمەندانی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هیچ هەواڵ و زانیارییەکیش لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
