هانا: هاوکارانی هانا ناسنامەی دوو شارۆمەندی دیکەیان بۆ رەوانە کردووین کە لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەرۆز لە سنە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، "ئومید میرەکی" خەڵکی سنە رۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٢ی مارسی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "ئومید شێخی" خەڵکی سنە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی خاکەلێوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگ کراوە و هەر لەوێ دەستبەسەریان کردووە.
شایانی باسە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانەی بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
