سنە: ئازاد کرانی عوسمان ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە 

هانا: عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری و خەڵکی سەقز رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەن بۆ ماوەیەکی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە. 

عوسمان ئیسماعیلی، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، لەلایەن دە کەس لە هێزە "لیباس شەخسییەکانی" حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە، لە بەرامبەر ماڵەکەی خۆی لە سەقز دەستبەسەر و دواتر رەوانەی لقی دووی دادگای سەقز کرابوو. رۆژێک دواتر واتە پێنجشەممە ٢٩ی رەزبەر رەوانەی گرتووخانەیەک لە سنە کرابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular