سنە؛ ئازادکرانی فەرشید کەریمی بە شێوەی کاتی

هانا؛ ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پوشپەڕ ۱٤۰۱ – (۲۹ی ژوئەنی ۲۰۲۲)، “فەرشید کەریمی” تەمەن ۳٥ساڵ خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی کۆی پێڕاگەیشتنی دادوەر لە گرتووخانەی ئەمنی سنە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێی وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو ڕۆژی هەینی ۲۳ی گوڵانی ۱٤۰۱ بە بێ هیچ بڕیارێکی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. 

تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ فەرشید کەریمی لەبەردەستدا نیە. 
 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular