رۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٤ی نوامبری ٢٠٢١)، “فەردین مەولوودی” چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگاداریان کردین، ئەم چالاکە مەدەنییە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەن تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا ئازاد کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ٢٣ی رەزبەری ١٤٠٠ بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و هەروەها مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێ زەت کرابوو.
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
