سنە: ئازادکرانی شەهریار نادری بە شێوەی کاتی

 
هانا: رۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٩ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، “شەهریار نادری” خەڵکی پاوە و نیشتەجێی سنە، چالاکی پیشەیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە خوێندنگەکانی کرماشان، تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی بە کەفالەت و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی سنە ئازاد کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ناوبراو رۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢٢٩)، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. 

شایانی باسە شەهریار نادری لە ساڵی ١٣٩٥وە بە فەرمانی ناوەندە ئەمنییەکان بۆ کرماشان دوورخراوەتەوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم مامۆستایەی خوێندنگەکان لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular