سنە: ئازادکرانی دوو بەندکراوی سیاسی 

هانا: رۆژی سێشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢١ی سپتەمبری ٢٠٢١)، دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی “سیروان ئەرغەوانی” و فەرزاد سادقیان” خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” لە ناوچەی سنە، ئازاد کران. ئەم دوو شارۆمەندە کوردە پێشتر سزای شەش مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو و ئێستا دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ لە دەسبەسەرکرانیان لە باقی سزاکەیان خۆش بوون و لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، گرتنی ئەم شارۆمەندانە دەگەڕێتەوە بۆ پێشووتر و لە رۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ – (١٤ی ژولای ٢٠١٨)، "سیروان ئەرغەوانی" و "فەرزاد سادقی" لەگەڵ شارۆمەندێکی تر بە ناوی "ئەمیر رەزایی" دوای بانگکرانیان بۆ ئیتلاعاتی سنە، بە تۆمەتی ئەندامەتی "حدکا" دەستبەسەر کرابوون. پاشان دوای ٣٥ رۆژ دەستبەسەری هەر کامەیان بە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەن تا تەواو بوونی پڕۆسەی لێکۆڵنەوەکەیان بە شێوەی کاتی ئازاد کربوون. دواتر دادگا سزای ساڵێک بەندکرانی بۆ هەرکام لەو دوو شارۆمەندە بڕیبۆوە کە مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨ دادگای پێداچوونەوە ئەم سزایەی بۆ ٦ مانگ بەندکران داشکاند. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular