هانا: رۆژی پێنجشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراون.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە “زاگڕوس عەباسی” ۲۲ ساڵ تەمەن و ”ئەحمەد عەزیزی” ۲۶ ساڵ تەمەن خهڵكی گوندی "شیان" لە ناوچەی سنه راگەیاندراوە و بە دانانی بارمتە و به شێوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە: رۆژی شەممە ۱۱ی گوڵانی ئەمساڵ، ئهو ۲ شارۆمەندە لەلایان هێزە ئەمنییە کانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دهستبهسهر كرابوون و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازترابوونەوە .