سنە/ ئازادبوونی کاتی ئارام مورادیان بە کەفالەت

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی مارسی ٢٠٢٢، ئارام مورادیان هاوڵاتیەکی کوردی دانیشتووی سنە کە لە مانگی نوامبەری  ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرابوو بە کەفالەتی ٨٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندانی شاری سنە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا

 

ئەو شارومەندە ٣٣ ساڵە خەڵکی گوندی تەنگیسەرە کە پێشتریش لە مانگی ئاوریلی ٢٠٢١دا دەستگیر کرابو. ناوبراو لە رێکەوتی ١٤ی نوامبەری ٢٠٢١ دوای ئەوەی لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بانگهێشت کرابو، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنێکی کوردی دەستگیرکرا و لە کاتی دەستبەسەریدا لە مافی پارێزدەر و سەردان بێ بەش بوو.
جێی تێبینیه که دادگایه که ی له رێکەوتی ٣ی مارس لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بەسەرۆکایەتی دادوەری سەعیدی بەرێوەچوو. بەڕێوەچوو

RELATED ARTICLES

Most Popular