سنه/ئازادی شارۆمەندێک بە دانانی بارمته

هانا:رۆژی چوارشەمە(۲۹ی بەفرانباری ۱۴۰۰ــ ۱۹ی ژانوییەی۲۰۲۲)بەندکراوێکی سیاسی بە دانانی بارمتەی یەک ملوێین تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری سنە ئازاد کرا.

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان"حوسەین کەمانگەر"خەڵکی"کامیاران"راگەیاند.بەپێی ئەم راپۆرتە,ناوبراو رۆژی شەمە"۱۵ی بەفرانباری ۱۳۹۷"لە لایان هێزە ئەمنییە کانەوە و بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵی خۆی دەستبەسەرکرا و لە مانگی"ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۹"لە لەقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری"سنە"بە تومەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیە کانی نەیاری حکومەتی ئیران لە لایان قازی سەعیدی بە ۱۵ساڵ بەندکران مەحکوم کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular