هانا: رۆژی دووشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٣ی مەی ٢٠٢١)، کرێکارێکی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "موختار محەممەدی" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سەروماڵ" لە ناوچەی سەوڵاوا راگەیەندراوە. ناوبراو لە کارخانەی بەردی "تانجەرۆ"ی سلێمانی بە هۆی بەربوونەوەی بەرد بە سەریدا، گیانی لەدەستداوە.
بێکاری و هەژاری بارودۆخێکی خوڵقاندووە رۆژ بە دوای رۆژدا دیاردەی کرێکارانی کۆچەر روو لە زیاد بوونە و ەسەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێڕاق، ئەم کرێکارانە ناچارن بە هەقدەستێکی کەمەوە شان وەبەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بدەن. ئاکامی ئەم کارە سەخت و دژوارانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی خوڵقانی رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنە و سەرەڕای ئەمەش هیچ بیمەیەک ئەم کرێکارانە ناگرێتەوە و لە مافی هەموو بیمەیەک بێبەشن.