هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١-(١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی خەڵکی ناوچەی کامێران کە بۆ کار و کاسپی رووی کردبووە هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە.
ناوی ئەم شارۆمەندە "حسێن سەبووری" تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو مناڵ و خەڵکی ئاوایی "گازرخانی" لە ناوچەی کامێرانە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو چەند رۆژ لەوەپێش بە مەبەستی پەیدا کردنی کار لە مەیدانێکی کرێکارانی سلێمانی راوەستاوە و لەم کاتەدا ماشێنێکی بارهەڵگر لێیداوە و پاش ئەم رووداوە بێهۆش بووە و وەئاگا نەهاتووەتەوە. لە ئاکامی ئەم رووداوەدا پاش چەند رۆژی بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە تەرمی ناوبراو بە مەبەستی ئەسپەردە کردن بەرەوە زێدی خۆی لە ئاوایی "گازرخانی" لە ناوچەی کامێران رەوانە دەکریتەوە.
