هانا: ڕۆژی شەممە ۱۹ی خاکەلێوەی۱۴۰۱، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەسعوود ڕەحیم پوور”،٣٣ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی #ژینا لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۱، لە لایەن هێزە کانی حکوومەتەوە تەقە لە چاوی کرا وبینایی چاوی ڕاستی لەدەستداوە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,کە لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی #ژینا دەیان هەزار هاوڵاتی کوردستان دەستگیرکران و هەزاران کەسیش بریندار بوون و سەدان کەسیش بە تەقەی هێزەکانی حکومەت کوژران.