سزای ٣ ساڵ زیندان بە سەر مامۆستایەکی ئایینی کورددا سەپا 

هانا: بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ مامۆستایەکی ئایینی کورد بە تۆمەتی تەبلیغ دژی نیزامی دەسەڵاتداری ئێران، حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. 

ناسنامەی ئەو مامۆستایە "رەسووڵ حەمزە پوور" خەڵکی ئاوایی "خراپە" و مەلا و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "ئەندێزێ" لە ناوچەی پیرانشار راگەیەندراوە. 
بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو حوکمە لە لایەن دادگای روحانییەتی ورمێ و تۆمەتەکەشی تەبلیغ لە دژی کۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە. 
جیاوازی فکری و ئایینی، هەڵسووڕانی سیاسی و هەوڵ و چالاکی بۆ دەستەبەر کردنی مافەکان لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە کە لە ئێران تاوانە و سزای قورسی هەیە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular