هانا: چالاکێکی ئایینی کورد لە کوردستانی ئێران بە تۆمەتی هەڵسووڕانی ئایینی سزای ٢٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ناسنامەی ئەو شارۆمەندە کوردە "حامید عەلی مەشکۆ"یە و ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بەرامبەر بە ٤ی ئاوریلی ٢٠٢١، دادگای شۆڕشی ورمێ ئەم سزایەی بە سەردا سەپاندووە.
"حامید عەلی مشکۆ" بە تۆمەتی هەڵسووڕان دژی نیزام، ئەندامەتی لە گوروپە ئایینییەکان و پێکهێنانی گوروپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، لە سەریەک سزای ٢٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سپاوە.
قەدەغە بوونی هەڵسووڕانی ئایینی لە ئێران و هەڵاواردنی ئایینی لەلایەین حکومەتەوە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە و جگە لەوە دەبێتە هۆی پێکهاتنی کێشە و ناکۆکی لە نێو کۆمەڵگادا.