هانا: رۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ – (٢٧ی مارسی ٢٠٢١)، حسێن کەمانگەر چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی کامیاران سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.
لە سەرەتاوە لە لایەن دادستان و ئیتلاعاتی کامیارانەوە سزای لە سێدارەدان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ لایەنێکی کوردی بۆ ئەم شارۆمەندە کوردە بڕابۆوە. بەڵام بە هەوڵی پارەێزەکانی ناوبراو و کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگا پێوەندیدارەکان ئەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی رەت کرانەوە و لە سەری لابران.
جێگای وەبیرهێنانەوەی ناوبراو رۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٧ – (١٥ی ژانوییەی ٢٠١٩)، بە زەبروزەنگەوە و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو و سەر ئەنجام دوێنێ شەممە ٧ی خاکەلێوە لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ١٥ ساڵی بەندکردنی بە سەردا سەپا.