سایینقەڵا: شارۆمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی هێنا 

رۆژی شەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئاوایی “سەفاخانە” لە ناوچەی “سایینقەڵا” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "کەژاڵ نادری" خەڵکی گوندی "سەفاخانە" لە ناوچەی "سایینقەڵا" راگەیەندراوە. 
بە پێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون ناوبراو حەبی خواردووە و لەم رێگایەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 
شایانی باسە بێکاری، کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان  لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و رادەی خۆکوژی لە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران زیاترە. جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان لە ئێران هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular