هانا: رۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١١ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزە ئینتزامییەکانی حکومەت لە جادەیەکی ساوە دەسڕێژیان لە ماشێنی شارۆمەندێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا بریندار بووە. ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە “رەشید حەیدەری” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە چەکدار و ئینتزامییەکانی حکومەت بە گومانی ئەوەی گۆیا باری قاچاخی پێیە، تەقەیان لە ماشێنەکەی ناوبراو کردووە و لە ئاکامدا ٣ گوللـە زگی پێکاوە و گوللـەیەکیش بەر دەستی کەوتووە و بووەتە هۆی پەڕین و لێبوونەوە چەند قامکی.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، رەشید حەیدەری ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ساوە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.