بەپێی هەواڵێک لەلایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە، “شێرین سەلیمی” بۆ جاری دوویەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە داواکراوەتە “ناوەندی ئینتزامی بێعسەت”.
بەپێی ئەم راپرتە، "شیرین سەلیمی" دایکی داخدار و دادخواز بە دانانی وێنەیەک لە نامەی داواکرانی لە ئینستاگرامەکەی نووسیوێتی:
ماوەی ٤ ساڵ لە کوشتنی کوڕە بێ تاوانەکەم تێپەڕیوە، کەس فریام نەکەوت و بە دادمەوە نەهات، داوام هەیە و دەڵێم خوێنی کوڕەکەم بە ناهەق رژاوە، پاش تێپەڕبوونی ٤ ساڵ هێشتا هێزە ئینتزامییەکان کە بوونە گۆپاڵی دەستی نادادپەروەران دەستبەردار نین و لەکۆڵم نابنەوە. ئەی ئەو کەسانەی لافی پەرەپێدانی دادپەروەری لەم وڵات و سەرزەمینە لێدەدەن، ئێوە دەزانن منتان لەگەڵ کوڕەکەم کوشت، وەڵامم بدەنەوە پەنا بۆ کوێ بەرم؟
"سارۆ قارەمانی" لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سنە بوو کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ١٣٩٦دا لە سنە دەستبەسەر و دوای ١١ رۆژی بە زەبری چەک و گوللـە لەلایەن بەرپرسانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە کوژرا.