شەوی سێشەممە ٥ی ڕەشەممە بەرامبەر بە ٢٣ی فێبرواری زێڕینگەرێک لە مەریوان خۆی کوشت.
ئەو زێڕینگەرە ناوی "ئومێد وەتەنی" و تەمەنی ٥٠ ساڵ بووە. لەدایکبووی "نودشە"یە و دانیشتووی مەریوان بووە.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیاری زیاترمان لە سەر هۆکاری خۆکوژی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.