هانا: چەند کاتژمێر دوای دۆزینەوەی تەرمی ژنێک لە بەنداوی مهاباد ناسنامەکەی ئاشکرا بوو.
بە وتەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ل . ز" خەڵکی مهاباد راگەیەندراوە.
ئەو شارۆمەندە تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە و هێشتا ژیانی هاوبەشی پێکنەهێنابوو. شوێنی رووداوەکە جادەی مهاباد – سەردەشت نزیکەی پەیکەری شاخەوان راگەیەندراوە.
ئەو راپۆرتانەی هاتوون باس لەوە دەکەن "ل . ز" ٣ رۆژ پێشتر بە هۆی کێشە و گرفتی بنەماڵەیی لە ماڵە خۆیان دەردەکەوێ و پێدەچێ هەر ئەو رۆژە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێ. بەڵام ونبوونی ناوبراو درەنگتر راگەیەندراوە.
هەڵاواردن و دانانی جیاوازی لە باری رەگەزییەوە، نەبوونی پەروەردەیەکی دروست و ئەمڕۆیی، رێگری لە هەڵسووڕان و چالاکی ئازادانەی ئەنجومەن و رێکخراوە مەدەنییەکان و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی ژنان و مافەکانی مرڤ، کولتووری زاڵی پیاومەزنی بە سەر کۆمەڵگادا، نەبوونی هیچ پێشتیوانییەکی یاسایی لە ژنان و هەروەها هەژاری و بێکاری سیستماتیک لە کوردستان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە کوردستان.