زانکۆ بورهان: ١٤ چالاکی سیاسی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی ترۆریان لێکراوە

زانکۆ بۆرهان ڕۆژنامەنووسی کورد کە خەڵکی باشووری کوردستانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆی باسی لەوەکرد کە ١٤کەس لە ئەندامانی حزبی کۆمەڵە، سازمانی خەبات و دموکرات لە ژێر هەڕەشەی ترۆری کۆماری ئیسلامی ئێران دان.

 

هەروەها ئەم ڕۆژنامەنووسە باسی لەوەکرد کە مووسا باباخانی یەکێک لەم کەسانە بوو کە هەڕەشەی ترۆری لەسەربوو لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.هەرەوها زانکۆ بورهان ڕایگەیاند من ٩ ڕۆژ لەوەپێش ئەگەری ترۆری هێندێک لە چالاکانی سیاسیم بە خەڵک ڕاگەیاندبوو. بەم بۆنەوە داوا لە حزبەکان و چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم کە ئاگاداری خۆیان بن و ئەم هەڕەشانە بە جدی وەربگرن.

RELATED ARTICLES

Most Popular