بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ شەوی یەکشەممە “٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” شارۆمەندێک بە ناوی ” ڕەزا ئیسماعیل زادە” تەمەن ٢٩ ساڵ، کوڕی چراغ عەلی، خەڵکی چاڵدران و خوێندکاری دوکتۆرای زانستگای سەنعەتی شەریف، لە هێرشی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەت بۆ سەر زانستگای شەریف گیانی لە دەستداوە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە هێزە ئەمنییەکان لە بنەماڵەی ناوبراو بەڵێنیان وەر گرتوە کە هیچ بە دواداچونێکیان نەبێت و مافی میدیایی کردنەوەیان نیە و هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەم شارۆمەندەیان بە ڕوداوی هاتو چۆ ڕاگەیاندوە.