رەبەت: هێرشی گوروپە سەلەفییەکان بۆ سەر ماڵی شاعیرێک 

هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٩ی ئاپریلی ٢٠٢٢) گوروپێکی سەلەفی توندئاژۆ هێرشیان کردووتە سەر ماڵی “سامان شێرگە” شاعیر و ئەدیبی خەڵکی رەبەت. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ژمارەی ئەو گوروپە سەلەفییە نزیکەی ١٠ کەس بوون و لە سەر فتوای چەند کەس لە ئەمیرەکانیان لە رەبەت کە فتوای کوشتنی "سامان شێرگە"یان داوە، بە گوتنەوەی "ئەڵڵاهو ئەکبەڕ" بە دەنگی بەرز و قەممە و کێرد و خەنجەر بە دەستەوە هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی ئە شاعیر و رەخنەگرە ئەدەبییە لە رەبەت و دەستیان کردووە بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرە و کەلوپەلی ماڵەکەی. 

"سامان شێرگە" چالاکی ئەدەبی و یەکێک لە رەخنەگرانی گوروپە توندئاژۆ و جیهادییەکانە کە بیرکردنەوە و بۆچوونەکانی بە زمانی ئەدەبی و شیعر دەردەبڕێ. 

ئەم رووداوە لە کاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە پێشتریش چەند جار گوروپە سەلەفییەکان هەڕەشەیان لە "سامان شێرگە" کردبوو و ناوبراویش لە رێگای یاساییەوە هەوڵی بەدواداچوونی دابوو بەڵام ناوەندە قەزاییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران هیچ هەنگاوێکیان بۆ پشتیوانی لەم شارۆمەندە هەڵنەگرتبوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular