رەئێسی لە ترسی دەستبەسەر کران گەشتەکەی بۆ سوئیسی هەڵوەشاندەوە

سەرۆک کۆماری ، کۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم رەئیسی لە ترسی دەستبەسەر کران لە لایەن پۆلیسی سوئیسەوە گەشتەکەی بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە .

رەئیسی بە پێی پڵانی ڕاگەینراوی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بڕیار بوو لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شوێنی بەڕێوچوونی ئەم کۆبوونەوە لە ژینۆ وتار پێشکەش بکات کە لە لایەن  چەندین رێکخراوی مافی مرۆڤ بە تایبەتی "رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا" و "گروپی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ" و هەروەها چەندین کەسایەتی سکاڵای فەرمی لەسەر تۆمار کرابوو .

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاو کراوەکان رەئیسی پاش هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکەی کە ئەگەری زۆری بوو ببێتە هۆی دەستبەسەر کرانی ، ئەمیر ئەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی بۆ ئەم گەشتە ناردووە .

کاردانەوە لە کاتی گونجاودا لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەسایەتیە ڕاستەقینەکان بە تایبەت رزگاربووانی کۆمەڵکوژی ساڵی 1367 و پلانی تۆمار کردنی سکاڵا لە دژی رێگری لە ئەنجامدرانی ئەم گەشتە کرد .

RELATED ARTICLES

Most Popular